بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی راگەیاندنی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەمە لە دیداری فەرماندەران و بەرپرسانی هێزی ئینتزامی کوماری ئیسلامی ێئران ( پۆلیس ) ئاسایشی بە واتای ئاسایشی دەرونی و ئاسایشی گشتیی کۆمەڵایەتی زانی و فەرموشیان لە کاتی نەبوونی ئاسایش توانایی و لێهاتوویی لە نێوان کەسانی کۆمەڵگا و ئیمکانی چالاکی جۆراوجۆری ئابووری فەرهەنگی سیاسی وخزمەتگوزاری لە بەین دەچێت .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای جەخت کردن لەسەر ڕۆڵی گرینگی هێزی ئینتزامی لە دامەزراندنی ئاسایش فەرمووی توانایی ئامادەیی هێزی ئینتزامی و ئیرادە و ئیمانی فەرمانبەرانی ئینتزامی دەبێ ڕۆژ لە دوای ڕوژ گەشە بستێنی .
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاسایشی هۆی پەرە سەندنی ئیمانی بڕواداران زانی و فەرموویان هێزی ئینتزامی گرینگترین بنەمای ئاسایشی ئێرانە هەڵبەت ئەو بنەما گەورە ئاسایشە ، هێزی مرۆیی کە زۆربەیان لێهاتوو و شەریف و زەحمەتکێشن پێکی دێنن و دەبێ بەردەوام ئیرادە و ئیمان و ورەی ئەو هێزانە هێزمەندتر بکرێت .
فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە گۆڕینی خێرای بەشە جۆراوجۆرەکان بۆ وێنە پێشکەوتنەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا ، پێویستی پەرەی ئامادەییەکان و توانییەکان ، ناسین و ئەنجامدانی بە تەواویی ئەرکەکان و دیاریکردنی وردی چالاکیەکان و خزمەتگوزاری بۆ خەڵک لە مێدیاکان لە پێناو دابین و بەر کردنەوەی ئاسایشی ئێرانی وەبیر هێنایەوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٠
News ID: 783355
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاسایشی بە بنەمای سەرەکی گەشە و پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی زانی .